لە پاكستان خۆپیشاندانێكی ناڕەزایی دژی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاشدارانی ئێران ئەنجامدرا و تێیدا ئاڵای ئەمریكا سووتێندرا.
ئەمڕۆ دەیان هاووڵاتی پاكستانی خۆپیشادانی ناڕەزاییان دژی بۆردومانەكەی ئەمریكا ئەنجامدا كە بووه هۆى كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی له‌گه‌ل نۆ كه‌سى تر لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا.
خۆپیشاندانەكە لەلایەن رێكخراوی "خوێندكارە موسڵمانەكانی شیعەی ئیمامیی"ەوە رێكخرابوو و تێیدا ئاڵای ئەمریكا سووتێندراو به توندى ئیدانه‌ى كوژرانى سوله‌یمانیان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرد.
تێزانین به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.