حەشدی شەعبی بڕیاریدا هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح وەك جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس لە پۆستی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەستنیشان بكەن.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە ئەم ئێوارەیە دوای كۆبوونەوەیەكی فەرماندەكانی میلیشیاكانی حەشد، هادی عامری كە سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتحی دووەم گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی عێراقە، بە جێگری سەرۆكی دەستەی حەشد هەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی شوێنی ئەبو مەهدی موهەندیس بگرێتەوە.
بەم شێوەیە حەشدی شەعبی ناوی هادی عامری پێشكەشی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەی عێراق دەكەن، بۆ قبووڵكردنی وەك جێگری نوێی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.
تێزانین به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.