حه‌شدی شه‌عبی ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ڕه‌تیده‌كاته‌وه شبل ئه‌لزه‌یدی فه‌رمانده‌ی گروپی ناسراو به "كه‌تائیب ئیمام عه‌لی" له‌و هێرشه نوێیه‌دا كوژرابێت.
پـێشتر كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی عێراق و سه‌رچاوه ئاسایشیـیه‌كان گوتیان فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌ته ئامانج له هێرشێكی ئاسمانی له ناوچه‌ی تاجی باكوری به‌غدای پایته‌خت.
به‌پـێی حه‌شد هێرشه‌كه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی ته‌ندروستی كردووه‌ته ئامانج. هه‌تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هیچی له باره‌ی ئه‌م هێرشه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه ئاسایشیـیه‌كان به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزیان گوتبوو هێرشه‌كه شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه له كاتژمێر یه‌ك كراوه‌ته سه‌ر كاروانێكی ئۆتۆمبیلی حه‌شدی شه‌عبی و له ئاكامدا 2 ئۆتۆمبیل تێك‌شكاون و 6 كه‌س كوژراون و 3 كه‌سی دیكه به سه‌ختی برینداربوون.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان، شبل ئه‌لزه‌یدی و براكه‌ی له نێو كوژراوه‌كاندان. ناوبراو ناسراوه به‌وه‌ی كه‌سێكی زۆر نزیكی قاسم سوله‌یمانی بووه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه به‌هۆی ڕۆڵی له به قاچاخبردنی نه‌وتی ئێران و كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ حزبوڵڵا و ناردنی چه‌كدارانی عێراقی بۆ سوریا.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.