Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 15:45

سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی ساز ده‌کات

سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێكردنی لێكه‌وته‌كانی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنێكی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێكردنی لێكه‌وته‌كانی كوژرانی فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قی قودس، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌ ‌هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئه‌مریكادا، ساز ده‌كات.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكی كورتدا رایگه‌یاندووه‌ : دانیشتنه‌ نائاساییه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌كرێت به‌ ده‌ستدێژییكردنه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سازده‌كرێت.

پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدلمه‌هدی و هێزه‌ سیاسییه‌ شیعه‌كان داوای ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران-یان كردبوو به‌ ئامانجی ده‌ركردنی بڕیارێك كه‌ به‌پێیه‌وه‌ كۆتایی بهێنرێت به‌ بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.