له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م شه‌پۆله به‌فر و سه‌رمایه باڵنده كێویه‌كان ئه‌سته‌م خۆراكیان ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆیه له لایان كۆمه‌ڵێك ژینگه دۆست و چاڵاكوان خۆراك بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه كێویه‌كانی سنوری كوێستانه‌كانی گه‌ڵاڵه دابین ده‌كرێت.
چاڵاكوانێكی سنوره‌كه كارمه‌ند جه‌لال گه‌ڵاڵه‌ی بۆ زاری كرمانجی گووتی: ئێمه كۆمه‌ڵێك له ژینگه دۆست و چاڵاكوانی سنوره‌كه ده‌ستمان كردوه به پاراستنی باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كانی كێوی، له ناوچه شاخاویه‌كان كه‌وا به‌فرێكی زۆر هاتوه خۆراكمان بۆ دابین كردونه، هه‌ڵمه‌ته‌كه سێ ڕۆژه ده‌ستی پێكردوه وه به‌رده‌وامیش ده‌بین، كه ئه‌م ساڵ كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی گه‌ڵاڵه خۆبه‌خشانه به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگری ده‌كه‌ین له دیارده‌ی ڕاوكردن"
ساڵانی پێشوو ڕاوچیه‌كان ده‌هاتن ئاژه‌ڵه‌كان و باڵنده‌كانیان له ناو ده‌بردن، به‌ڵام ئه‌م ساڵ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ین كه‌س له سنوره‌كه‌مان ڕاو بكات، هه‌ركه‌سێك له‌م سنوره ڕاو بكات ده‌ستگیری ده‌كه‌ین..
سه‌رچاوه/زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.