له ئێستادا فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان (دڕۆنز) بوونه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ناوچه ململانێكان به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سوپای ئه‌مریكا له كرده‌وه‌یه‌كی جۆریدا توانی به‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه، قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌ناوببات.
ئه‌مریكا چه‌ند جۆره فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هه‌یه، به‌ڵام دیارترینیان MQ-9 Reaper كه له كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌كارهێندرا.
به‌گوێره‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا MQ-9 Reaper به فڕۆكه‌یه‌كی چه‌كدار داده‌ندرێت و چه‌ندین ئه‌ركی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات و له‌توانایدایه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ئاسماندا بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه ده‌توانێ ماوه‌ی 1150 میل ببڕێت و به به‌رزی 50 هه‌زار پێ به‌رزبێته‌وه‌و ده‌توانێ له‌دووره ئامانجه‌كه‌ی ببپێكێ.
هه‌روه‌ها MQ-9 Reaper كه كێشه‌كه‌ی 4900 رتڵه، له‌توانایدایه ئه‌ركی چاودێری و گه‌ڕان و فریاكه‌وتن ببینێ.
هاوكات MQ-9 Reaper كه له‌ساڵی 2007 هێندراوه‌ته نێو ئه‌ركی سه‌ربازی، باڵێكی هه‌یه 66 پێ درێژه‌و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 230 میل له كاتژمێرێكدا.
ئه‌م فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 16 ملیۆن دۆلار‌و هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا خاوه‌نی 93 فڕۆكه‌ی له‌مشێوه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌م فرِۆكه‌یه به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین فرِۆكه‌ی بیَ فرِۆكه‌وان داده‌ندرێت و له رێگای هه‌ڵگرتنی رۆكێتی AGM-114 Hellfire له‌توانایدایه ئامانجه‌كان خاپوور بكات و گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م فرۆكه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌نگی زۆر نزمه.
سه‌رچاوه / ئه‌لحوڕه
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.