له میانی یاریه‌كانی گه‌ری نۆزده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی سیڤیاو ئه‌تله‌تیك بلباو به گۆلێك یه‌كسان بوون
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سانشێز بیزخوان به‌رێوه چوو ، تیپی میوان به هێز ده‌ستی به‌یاری كردن كرد‌و له خوله‌كی پازده ئه‌ندێر كابا گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ بلباو تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م به‌مه‌به‌ستی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری یاریزانانی سیڤیا چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر گۆلی میوانه‌كه‌یان و له خوله‌كی شه‌ست ئۆنای نۆمبێز یاریزانی بلباو گۆلێكی به‌هه‌له له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له سوودی خاوه‌ن مال یه‌كسان كرده‌وه .
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاله‌كانی یانه‌ی سیڤیا له‌پله‌ی سێیه‌م بۆ سی‌و پێنج خال به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباویش خاوه‌نی بیست‌و نۆ خاله‌و له پله‌ی حه‌وته‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.