Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 17:18

تورکیا داوا لە هاووڵاتییانی ده‌کات ئەگەر پێویست نەبێت سەردانی عێراق نەکەن

وڵاتانی ئەمەریکا، هۆڵەندا، ئوستراڵیا و کەندا بۆ هاوڵاتیانیان: سه‌ردانى عێراق نه‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

حکوومەتی تورکیا هاووڵاتیانی لە سەردانیکردنی عێراق ئاگادار دەکاتەوە و داواشیان لێدەکات سەردانی شوێنە گشتیەکان نەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس، باردۆخی عێراق خراپ بووە و ئەگەری ئاڵۆزتربوونی زیاتری لێدەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە هاووڵاتیانی کردووە ئەگەر پێویست نەبێت سەردانی عێراق نەکەن و هاوکات خۆشیان لە سەردانیکردنی شوێنە جەنجاڵەکان بپارێزن.

 پێشتر هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئەمەریکا، هۆڵەندا، ئوستراڵیا و کەندا هۆشدارییان داوەتە هاووڵاتی و دیبلۆماتەکانیان كه‌سه‌رداناى عێراق نه‌كه‌ن
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.