عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به‌شداری له مه‌راسیمی به‌ڕێكردنی ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی ئێرانی و حه‌شدی شه‌عبی كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا به به‌شداری به‌رپرسان و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی، مه‌راسیمی به‌رێكردنی ته‌رمی ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی ئێرانی و حه‌شدی شه‌عبی به‌رێوه‌چوو.
رۆژی ھه‌ینی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاندبوو كه فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس له ھێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئه‌مریكادا له‌سه‌ر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كوژراون. له ھێرشه‌كه‌دا له‌پاڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس، ھه‌روه‌ھا ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئێرانی سه‌ربه سوپای پاسداران و پێنج كه‌سی عێراقی كه سه‌رجه‌میان ١٠ كه‌س بوون، كوژران. له‌دوای رووداوه‌كه رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاندبوو "به رۆیشتنی ئه‌و (قاسم سوله‌یمانی)، ئه‌و كاره‌ی كه ئه‌نجامی ده‌دا ناوه‌ستێنرێت و رێبازه‌كه‌ی كۆتایی نایه‌ت. تۆڵه‌یه‌كی تاڵ چاوه‌ڕوانی تاوانبارانه". ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌می سه‌رانسه‌ری له ئێران راگه‌یاند و له جێگه‌ی سوله‌یمانی-یش عه‌مید ئیسماعیل قائانی دانابوو. له‌دوای ھێرشه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا و ئاشكرایكرد "تۆڵه‌یه‌كی توند" له ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه له كات و شوێنێكی گونجاو‌دا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.