ئێریك ئه‌بیدالی فه‌ڕه‌نسی و سكرتێری كاروباری وه‌رزشی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه به‌م دواییه له‌باره‌ی ڕۆیشتنی نێلسۆن سێمیدۆی پۆرتوگالی له ڕیزی یانه‌كه له میدیاكان بڵاوكرانه‌وه
ئه‌ویش له وه‌ڵامی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئیسپانیا كه گوایا ئه‌بیدال له ڕۆژانی ڕابردوو سه‌ردانی دوبه‌ی كردووه‌و له په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی گڵۆب سۆكهر چاوی به خۆرخی مێندێزی بریكاری كاره‌كانی سێمیدۆ كه‌وتووه‌و هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ڕۆیشتنی یاریزانه‌كه له بارساو په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌یه‌كی دیكه كردووه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دهنگۆیانهشدا ئه‌بیدال ئاشكرای كرد كه نه سه‌ردانی دوبه‌ی كردووه‌و نه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مێندێز ئه‌نجامداوه‌و له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك باسی ڕۆیشتنی سێمیدۆی له ڕیزی بارسێلۆنا نه‌كردووه
جێگای باسه سێمیدۆی ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستودوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ته‌واوده‌بێت و بڕی سه‌د ملیۆن یۆرۆش وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه ده‌ستنیشانكراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.