یانه‌ی تۆتنهام گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت، ئه‌ویش دوای ده‌ستنیشانكردنی پێكانی ئه‌م دواییه‌ی هاری كینی گۆڵكارو ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌م هێرشبه‌ره له یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێ و له یاری نێوان تۆتنهام و ساوسهامپتۆن له هه‌فته‌ی بیستویه‌كه‌می پریمه‌رلیگ دووچاری پچڕانی ماسولكه‌كانی ڕانی چه‌پی هاتووه‌و به‌و هۆیه‌وه تا مانگی ئاداری داهاتوو له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه، به‌مه‌ش كین له چه‌ند یاریه‌كی گرنگی تۆتنهام له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی مانچسته‌رسیتی و چێڵسی له خولی ئینگلته‌راو لایپزیگی ئه‌ڵمانی له گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ داده‌بڕێ
جێگای باسه كینی ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ بیستوحه‌وت گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه تۆماركردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.