پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ئیمێریك لاپۆرتی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری تیپه‌كه‌ی پێكانی چاك بۆته‌وه‌و په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی یانه‌كه كردۆته‌وه
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئه‌یلولی ڕابردوو دووچاری پیكانێكی سه‌خت هات و له‌و كاته‌وه له یاریگاكان دووركه‌وتبووه‌وه، گواردیۆلا ئاشكراشی كرد كه لاپۆرت بۆ ماوه‌ی پازده خوله‌ك به ته‌نها مه‌شقی كردووه‌و باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌چێت، به‌ڵام هێشتا بۆ یاریكردن ئاماده‌نیه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو به ته‌واوی چاك بێته‌وه‌و به‌شداری له یاریه‌كان بكات
گواردیۆلا ڕوونیشیكرده‌وه كه ئیدیرسۆنی به‌ڕازیلی و گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ی پێكانی چاك بۆته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له یاری به‌رامبه‌ر ئێڤه‌رتۆن دابڕابوو
جێگای باسه ئه‌مرۆ له قۆناغی چواره‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را، مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی پاڵه‌وانێتیه‌كه میوانداری یانه‌ی پۆرت ڤایلی پله سێ ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.