ریال مه‌دریدی ئیسپانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی باسفێلی فه‌ره‌نسی به‌ده‌ست هێنا و به ئه‌نجامی هه‌شتاو حه‌وت خال به‌رامبه‌ر به حه‌فتاو حه‌وت خال یاریه‌كه‌ی برده‌وه
له میانی گه‌ری حه‌ڤده‌هه‌مینی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی باسفێلی فه‌ره‌نسی به‌ده‌ست هێنا و به ئه‌نجامی هه‌شتاو حه‌وت خال به‌رامبه‌ر به حه‌فتاو حه‌وت خال یاریه‌كه‌ی برده‌وه
یاریه‌كه له هۆلی ئه‌سترۆ بال له فه‌ره‌نسا به‌رێوه چوو تیایدا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌درێژایی هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه له ركابه‌ری یه‌كتری دابوون بۆ به‌ده‌ست هێنان و تۆمار كردنی خاله‌كان نیوه‌ی یه‌كه‌م به بیست‌و سێ خال به‌رامبه‌ر به بیست‌و یه‌ك خال له سوودی یانه‌ی شاهانه ته‌واو بوو ، له نیوه‌ی دووه‌میش ئاستی ریال مه‌درید باشتر بوو كه توانی به بیست‌و نۆ خال به‌رامبه‌ر به شازده خال له پێش میوانداره‌كه‌ی بێت ،له نیوه‌ی سێیه‌م و چواره‌م ئاسفێل ئاستی باشتر بوو به‌لام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و یاریه‌كه‌یان به جیاوازی ده خال دۆراند .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.