وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكخراوی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق'ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی خسته لیستی "رێكخراوه تیرۆریسته بیانییه‌كان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه ناوی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه قه‌یس و له‌یس خزعه‌لی برای خستووه‌ته لیستی "تیرۆریستانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت ده‌ستنیشانكراو".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه مه‌به‌ست له‌و بڕیاره وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویسته به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشه تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوه‌كه. جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه سزا به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و دامه‌زراوه و كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێندرێت كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و هاوكاری دارایی ده‌كه‌ن.
سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق له دامه‌زراندنییه‌وه تاكو ئێستا له ٢٠٠٦ به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی شه‌ش هه‌زار هێرش ئه‌نجام داوه بۆ سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه به‌شێكیان بریتبوون له هێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له رێگای ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌وه، كوشتنی پێنج سه‌ربازی ئه‌مریكی له ناوچه‌ی كه‌ربه‌لا و خستنه‌خواره‌وه‌ی كۆپته‌ری به‌ریتانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه كردووه كه ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران مه‌شق و راهێنانی پێكراوه و هاوكاری دارایی بۆ دابین كراوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ'ش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه و سه‌ركرده‌كانی وه‌ك بریكارانی ئێران هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت: " "ئه‌م گرووپه كه له پێناو وه‌ستاكانیان له ئێران كارده‌كه‌ن په‌نا ده‌به‌نه به‌ر توندوتیژی و كاری تیرۆریستی بۆ هێنانه‌دی ئه‌جێندای رژێمی ئێران بۆ لاوازكردنی سه‌روه‌ری عێراق".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.