Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:47

ئەمریکا هێزی سەربازی رەوانەی سووریا دەکات

لە هەرێمی کوردستان بەرەو سووریا بەڕێکەوتن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە ٤ی کانونی دووەم کاروانێک لە ئۆتۆمبێلانی سەربازانی ئەمریکا کە لە ۲۰ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوون لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرەو سووریا بەڕێکەوت.

رەوانە کردنی هێزی ئەمریکا بۆ سووریا دوای ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و کووشتنی هەریەکە لە فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەبومەھدی ئەلموھەندیس، دێت.

ئەو هێزە ئەمریکییە لە دەیان سەرباز و نزیکەی ۲۰ هەمەری سەربازی، زرێپۆش و باجەر پێکهاتوون.

ئەو هێزە ئەمریکییە بە ئاڕاستەی دەروازەی پێشابوور - سێمالکا بەڕێکەوتن و هەر لەو دەروازەیە دەپەڕنەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.