له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له بواره جیاجیاكانی توانای سه‌ربازیدا كه له‌ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه دا بناغه‌ی گرتووه‌و له پێشڤه‌چوونی به‌رده‌وامدایه، نیشانه‌شكێنی، وه‌ك لایه‌نێكی زۆر گرنگ و كاریگه‌ری بواری سه‌ربازی و به‌تایبه‌تی بۆ كاتی جه‌نگ، بووه‌ته به‌شێك له مه‌شق و راهێنانه‌كان و له ئێستادا له به‌شێك له هێزو یه‌كه‌كه جیاجیاكانی ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بایه‌خێكی شایسته به‌م رۆڵه سه‌ربازییه ده‌درێت و تیم و ده‌سته‌ی تایبه‌ت به بواری نیشانه‌شكێنی (قه‌ناس) دروستكراون. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی پێشكه‌وتنی سه‌ربازییانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، هاوكات هه‌ڵكشانێكی گرنگی هونه‌ری جه‌نگ و شاره‌زایی و تواناكانی شه‌ڕكردنه، چونكه چه‌كی قه‌ناس، چه‌كێكی تایبه‌تمه‌ندو زیره‌كه و له به‌رگری و هێڕشدا ده‌توانرێ به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه تاكتیك و جوڵه‌كانی دوژمن سنووردار بكات و ئامانجه‌كان به وردی بپێكێ.
له مێژووی سه‌ربازیدا چه‌كی قه‌ناس پێگه‌و رۆڵی دیاری هه‌بووه‌و به تایبه‌تی له جه‌نگه‌كاندا قه‌ناس به‌ده‌ست و نیشانهشكێنهكان زۆر جار توانیویانه هاوسه‌نگی سه‌ربازی بگۆڕن و سه‌ركه‌وتن بۆ سوپاكانیان به‌ده‌ست بهێنن. هه‌ربۆیه‌شه تا ئێستا چه‌كی قه‌ناس یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین چه‌كه‌كان و چه‌ندین جۆری لێ دروستكراوه، هاوكات وڵاتان بایه‌خی زۆریان به به‌رهه‌مهێنان و كڕینی ئه‌م چه‌كه داوه‌و له‌ناو سوپاكانیان تیم و هێزی تایبه‌تی نیشانه‌شكێن (قه‌ناس به‌ده‌ست) یان دروستكردووه.
سه‌نته‌ری میدیا
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.