Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:55

سامسۆنگ په‌رده‌ی له‌سه‌ر دوو مۆبایله‌ نوێیه‌که‌ی لادا

هه‌ڵگری شاشه‌یه‌كی شه‌ش پوینت حه‌وت  ئینجی فول ئێچ دیـن
کوردستان TV
100%

وه‌كو له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ته‌واوی ده‌زگا و ڕاگه‌یاندنه‌كان پڕبوون له‌ زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی دوو مۆبایلی نوێ و به‌ پاشگری ناوی لایت بۆ نۆت و ئێس ده‌ی، له‌ كۆنگره‌یه‌كدا سامسۆنگ په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دوو مۆبایله‌ نوێیه‌ لادا كه‌ خاوه‌نی باترییه‌كی زه‌به‌لاح و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ئاست به‌رزی دیكه‌ن.

 هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌ هه‌ڵگری شاشه‌یه‌كی شه‌ش پوینت حه‌وت  ئینجی فول ئێچ دیـن به‌ باتری چوار هزار و پێنجسه‌د میلی ئه‌مپێر و پشتگیریكردنی بارگاویكه‌ره‌وه‌ی خێرایی بیست و پێنج واتی. پڕۆسێسه‌ری گالاكسی (ئێس ده‌ لایت) له‌ جۆری حه‌وت نانۆمه‌ترییه‌ به‌ هه‌شت ناوك و ڕامی شه‌ش گێگابایت یان هه‌شت گێگابایت ده‌بێت. كامێراكانی مۆبایله‌كه‌ چل و هه‌شت مێگاپێكسڵ ودوازده‌ و پێنج مێگاپێكسڵ ده‌بن له‌ پشته‌وه‌یدا و كامێرای سێڵفییه‌كه‌شی كه‌ له‌ ناو شاشه‌كه‌یدایه‌ سی و دوو مێگاپێكسڵ ده‌بێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆتای چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا دوو مۆبایله‌كه‌ بگه‌ن به‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ نرخی (پێنجسه‌د و نه‌وه‌د نو) یۆرۆ بۆ گالاكسی نۆت ده‌ لایت و (شه‌شه‌د و چل و نو) یۆرۆ بۆ ئێس ده‌ لایت

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.