ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كوشتنی قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ستراتیجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه كه له رۆژئاوای ئاسیا ئه‌نجامی داوه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئێران له دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه به‌په‌له‌یه‌ی پاش كوژرانی قاسم سولێمانی ئه‌نجامیدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه كه له شوێن و كاتێكی گونجاو‌دا وه‌ڵامی كوژرانی قاسم سولێمانی ده‌ده‌نه‌وه و تۆڵه‌ی ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئێران ده‌شڵێت ئه‌مریكا له‌و تاوانه‌ی كردوویه‌تی ده‌ربازی نابێت. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئێران، سلێمانی به فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربه‌رز وه‌سفكردووه به شانازی بۆ هه‌موو جیهان وێنای كردووه.
ده‌شڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سلێمانی زۆر جێگای دیاره به‌ڵام رۆڵه‌كه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه جێبه‌جێده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.