هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بڕیاریدا پرۆسەکانی ڕاهێنان لە عێراق ڕابگرێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی هەواڵەکەی بڵاو کردووەتەوە، ناتۆ بڕیاری داوە مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان رابگرێت، بەهۆی دۆخی ئێستای عێراق.
نزیکەی 700 راوێژکار و سەربازی ناتۆ، مەشق بە سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان دەکەن و هاوکارییان دەکەن لەخۆ رێکخستنەوە و بەهێزبوون.
ئهمهش دوای ئهوهی دێت، شهوی پێنج شهممه لهسهر ههینی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی دیکەی سەربازی بەهۆی بۆردومانێکی ئەمریکا لە بەغدا کوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.