پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانى پارێزگا سه‌رپه‌رشتى كۆبوونهوهیهوهیهكى فراوانى كرد.
دكتۆر فرسه‌ت سۆفى پارێزگاری هه‌ولێر ، به ئاماده بوونى تاهیر عه‌بدوڵا و هێمن قادر جێگرانى پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رانى سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری ژینگه پارێزى ، له دیوانى پارێزگادا سه‌رپه‌رشتى كۆبوونهوهیهوهیهكى فراوانى كرد.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى دارچاندن له سه‌نته‌ری پایته‌خت و ده‌ره‌وه‌ى، بۆ ئه‌مه پارێزگاری هه‌ولێر پاڵپشتى پارێزگاى راگه‌یاند بۆ زیاتركردنى پانتایی سه‌وزایی شار ، جگه له‌وه‌ش رێكارێكى دروست دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیانیش به‌شداری سه‌وز كردنى شار بكه‌ن و رووناكى خرایه سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ش كه پێویستیان به‌وه هه‌یه كه رووبه‌ری سه‌وزاییان تێدا فراوان بكرێ و جۆری ئه‌و دارانه‌ش دیاری بكرێت كه له داهاتوودا له‌و هه‌ڵمه‌ته فراوانه له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌چێنرێت.
ته‌وه‌ری دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ كردن بوو بۆ دروست كردنى ئالیه‌تێكى گونجاو بۆ ئاودانى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، له‌م پێناوه‌ش لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت پێكهێنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.