Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 03:50

گەشت گوزار: 167 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵی 2020 هاتۆتە هەرێمی کوردستان

به‌راورد به‌ ساڵى ڕابردوو ڕێژه‌ى گه‌شتیاران زیادیكردووه‌
کوردستان TV
#7
100%


لە 27ی12 تاکو 1ی 1 ی 2020 ، 167 هەزار گەشتیار بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

نادر رۆستی وەتەبێژی دەستەی گەشت گوزاری رایگه‌یاند: بۆ پشوه‌كانى سه‌رى ساڵ 167 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان، ده‌شڵێت: به‌راورد به‌ ساڵى ڕابردوو ڕێژه‌ى گه‌شتیاران زیادیكردووه‌.  

بەشی زۆری گەشتیاران لە خوارو ناوەڕاستی عێراق بووە، کە ڕێژەکەیان زیاتر لە 78%  بوو. ژمارەی گەشتیاران زیادی کردووەو 17 هەزار گەشتیار لە سەری ساڵی پار زیاتر بووە.

جێی ئاماژەیە کە گەشتیارانی ناو شارەکانی هەرێم ئەژمار نەکراون، بەڵکو تەنیا ئەوانەی لە دەروازە و بازگەکان و فڕۆکەخانەکان هاتوونەتە هەرێم ئەژمار کراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.