Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 17:18

حزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی لێدان لە بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا دەکات

لە سبەی شەوەوە
کوردستان TV
100%


حیزبوڵاى عێراقى هەڕەشەى لێدان لە بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا دەکات و داوا لە هێزە عێراقییەکان دەکات (1000) مەتر لە بنکەکانى ئەمەریکا دووربکەونەوە.

كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی هۆشداری دەدەن، لە سبەی شەوەوە لە بنكە سەربازییەكان و ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق دووربكەونەوە.

فەرماندەی کردە تایبەتییەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەکان کردووە، تاوەکو رۆژی یەکشەممە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەزار مەتر لە بنکە ئەمریکییەکان دوورکەونەوە.

ئەم هۆشدارییە لەكاتێكدایە بەرەبەیانی هەینی 3-1-2020 لەهێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا لەنزیك دەروازەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، قاسم سولێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی و 8 بەرپرسی دیكه‌ی حەشدی شه‌عبی كوژران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.