دەزگای هەواڵگری عێراق ژمارەیەك كارمەندی فرۆكەخانەی بەغدای بەتۆمەتی دزەپێكردنی زانیاری هاتنی قاسم سولەیمانی دەستگیركرد.
دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق، لێكۆڵینه‌وه‌یان له تاقمی ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌ستپێكرد، كه قاسم سوله‌یمانییان له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه گه‌یاندووه‌ته‌وه به‌غدا.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، گوته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان له تاقمی فڕۆكه‌كه ده‌ستپێكردووه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌و پێیه‌ی دوایی ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی له فڕۆكه‌كه دابه‌زیوه و له‌لایه‌ن ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس پێشوازی لێكراوه، ئینجا له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته ئامانج.
لای خۆشیه‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكات به‌ئاژانسی سپۆتنیكی ڕاگه‌یاندووه، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه چه‌قۆیه‌ك بووه لێماندرا، له‌كاتێكدا ده‌بێت سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانیان به‌ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق بێت.
ئەمه‌ش لەكاتێكدایە بەرەبەیانی هەینی 3-1-2020 لەهێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا لەنزیك دەروازەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، قاسم سولێمانی، و ئەبومەهدی موهەندیس، و 8 بەرپرسی دیكه‌ی حەشدی شه‌عبی كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.