Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 11:39

وێنه‌ ..... له‌سلێمانى گیان له‌ده‌ستدانى 2 که‌س راگه‌یاندرا

راگه‌یاندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو لەسەر ڕێگای (کەلار-باوەنور) لەنزیک گوندی سەید محمود بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (میتسۆبۆشی بارهەڵگر- مان بارهه‌ڵگر) ڕویدا..

 رایده‌گه‌یه‌نن ، له‌ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێلی متسیۆبۆشی گیانی لەدەستداو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەریش بەسەختی بریندار بوو


هاتووچۆی سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌برینداره‌كه‌ش  كه‌بەسەختی بریندار بوو، گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نەخۆشخانەی شەهید مه‌لا ئه‌حمه‌د و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رودانی روداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاویشی كردووه‌ته‌وه‌ 
له‌ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نزیك پردی تانجه‌رۆ، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (سلێمانی – قه‌ره‌داغ) كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.

 هاتووچۆی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، دره‌نگانى ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 4 ى 1 ى 2020   ئۆتۆمبێلێكی جۆری (سۆپه‌ر) له‌نزیك پردی تانجه‌رۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (سلێمانی – قه‌ره‌داغ) به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌‌و خۆی كردووه‌ به‌دوكانێكدا، به‌و هۆیه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه

 

1111

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ- شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.