ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و لەبارەی پڕۆژەیاسای دەرکردنی هێزە بیانییەكان گفتوگۆ ده‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ناوخۆی عێراق بریاره ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای عێراق و پرسی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان به‌تایبه‌تیش ئه‌مەریكا، کۆببێتەوە.
لایه‌نه شیعییه‌كانی عێراق داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌وانه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به یاسا بكات، پێشتریش لایه‌ن شیعییه‌كان هه‌مان داوایان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی كۆك نه‌بوونی فراكسیۆن و لایه‌نه‌كالنی دیكه‌ی نێو په‌رله‌مان، پرۆژه پێشنیازه‌كه نه‌تواندرا تێبپه‌ریندرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.