گڕووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق-ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌و فڕۆكه ئه‌مریكییه‌ی كه هێرشی كرده سه‌ر قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له‌كوه‌یته‌وه هه‌ڵفڕیوه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی عه‌سائیب ده‌ڵێت: هه‌موو راپۆرته‌كان وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ڵێن ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه له‌قه‌ته‌ره‌وه هاتووه، به‌ڵام ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م فڕۆكه‌یه له كوه‌یته‌وه به دیاریكراوی له بنكه‌ی سالمی ئاسمانی به‌ره‌و عێراق هاتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.