كاردانه‌وه‌كان بۆ كوژرانی قاسم سولیمانی به‌رده‌وامه و ئه‌مرۆ وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران باسی له پلانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مریكا كرد و گوتی: با ئه‌مریكا باش بزانێت كۆماری ئیسلامی ئێران و لایه‌نگرانیان له ناوچه‌كه بێده‌نگ نابن له ئاست ئه‌م كرده‌وه دوژمنكارانه‌یه.
ئه‌بولفه‌زل شكارچی له دیمانه‌یه‌كدا بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی ئێران گوتی، په‌له ناكه‌ین له تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی، به‌ڵكوو هه‌موو لایه‌نه‌كانی پلانی تۆڵه‌كردنه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
گوتیشی، جیا له ستراتیژیه‌تی به‌رپه‌رچ دانه‌وه، خه‌ریكی پلانی كات و سات و شوێنی تۆڵه كردنه‌وه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه زه‌بیرێكی زۆر كوشنده له ئه‌مریكا بده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.