ده‌سته‌ی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی ئێران راگه‌یاند كه ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی كه له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له بۆردومانێكی ئه‌مریكی كوژرا، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه گه‌یشته‌وه ئێران.
ته‌رمی سوله‌یمانی به فڕۆكه‌یه‌ك گوستراوه‌ته‌وه شاری ئه‌هواز له باشووی رۆژئاوای ئێران و به‌هه‌زاران هاووڵاتی له پێشوازی و به‌رێكردنی دابوون، دوای تێپه‌ڕبوونیشی به شاری ئه‌هوازدا ده‌بردرێته شاری مه‌شهه‌د و دواتر تاران و پاشان شاری ئایینیی قوم ،بریاریش وایه رۆژی سێشه‌ممه ره‌وانه‌ی زێدی خۆی له شاری كرمان بكرێت و هه‌رله‌وێش بنێژرێت.
شایانی باسه ئێران له كاتی راگه‌یاندنی كوژرانی سوله‌یمانی راگه‌یاند كه ئه‌وان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ته‌رمه‌كه له‌عێراقه‌وه بۆ تاران بگوازنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.