به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ،ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 5 ى 1 ى 2020 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگای ھەولێر 12 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگاكانى سلێمانی و دھۆك 8 پلەی سیلیزی ، له‌پارێزگای كه‌ركوكیش بەرزترین پلەی گەرما 13 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سبه‌ى دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا نمە باران دەبارێت
راشیدهگهێنێت ، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.