دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نوێترین هۆشداری خۆیدا گوتی: ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌نییه‌كانمان، ئه‌وا به‌توندترین شێوه كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه، وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
تڕه‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: پێشتر هێرشیان كردۆته سه‌رمان وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه، بۆیه ئامۆژگارییان ده‌كه‌م، كه ئه‌م كاره نه‌كه‌ن، چونكه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ترو مه‌ترسیدارتر كه پێشتر نه‌یان بینیوه وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها تڕه‌مپ ده‌شڵێت: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تازه دوو تریلیۆن دۆلاری بۆ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی خه‌رج كردووه ،بۆیه ئێمه گه‌وره‌ترین و باشترین سوپاین له جیهان ،ئه‌گه‌ریش ئێران هێرش بكاته سه‌ر بنكه‌كانمان و هاووڵاتیانیمان، ئه‌وا به‌بێ دووڵی هه‌ندیك له‌و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه پێشكه‌وتووانه ره‌وانه ده‌كه‌ین.
پێشتر تره‌مپ رایگه‌یانبوو كه 52 شوێن له ئێران ده‌كه‌نه ئامانج.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.