به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا، له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ مارك ئه‌ندرێ تیرشتیگنی گۆڵپارێزه ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كرده‌وه كه به‌رپرسانی بلاوگڕانا له گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ تیرشتیگن و بریكاری كاره‌كانی به‌رده‌وامن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرێبه‌ستی گۆڵپارێزه‌كه تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار درێژبكه‌نه‌وه‌و مووچه‌ی ساڵانه‌شی به‌رزبكه‌نه‌وه
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئیداره‌ی بارسا به‌نیازه بڕی سه‌دوهه‌شتا ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تیرشتیگن ده‌ستنیشان بكات، گرێبه‌ستی ئێستای گۆڵپارێزه‌كه‌ش له هاوینی دووهه‌زاروبیستودوو ته‌واوده‌بێت
به‌رپرسانی یانه كاتالۆنیه‌كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا گۆڵپارێزه‌كه‌یان ڕازی بكه‌ن گرێبه‌ستی درێژبكاته‌وه، ئه‌ویش بۆ ڕێگه‌گرتن له یانه‌كانی بایرن میونشن و یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان كه به جیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌م گۆڵپارێزه‌ی مانشافت بگوازنه‌وه ڕیزی تیپه‌كانیان و سوود له تواناكانی وه‌ربگرن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.