وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمەریكا دەكات لە بەغدا بۆ لێكۆڵینەوە له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ئاسمانییه كه كرایه سه‌ر قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لە بەیاننامەكەدا عەبدولكەریم هاشم مستەفا بریكاری پێشكەوتو لە وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە كردوەتەوە كە عێراق ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئەمەریكا دەكات كە پێی وایە پێشێلكارییەكی تەواوە بۆ سەر سەروەریی خاكەكەی و سەرجەم یاسا و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكان.
هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به‌و هێرشه ئاسمانییه ده‌ربڕی كه كرایه سه‌ر قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و له ئاكامدا هه‌ردووكیان و ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون كوژران.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق په‌یامێكی پرۆتستۆكردنی كوشتنی قاسم سولیه‌مانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس و ئه‌و هێرشانه‌ی ڕاده‌ستی باڵیۆزی ئه‌مریكا كرد‌و ئه‌و هێرشانه‌ی به پیشێلكردنی سه‌روه‌ری عیراق داناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.