Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 19:08

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پڕۆژه‌ بڕیاری ده‌رکردنی هێزه‌ بیانییه‌کانی په‌سه‌ند کرد

پڕۆژە بڕیارەكە شەش خاڵی لەخۆگرتووە
کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی نوێنەران، حكومەتی عیراقی پابەند كرد بە كۆتایی هێنان بەبوونی هێزە بیانییەكان لە وڵاته‌كه‌ی.

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکی نائاساییدا پرۆژەبڕیارێکی پێنج خاڵیی پەسندکرد و بڕیاریدا هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەربکرێن.

له‌ دانیشتنی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌كشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان، بڕیاردرا كۆتایی به‌ رێككه‌وتنی ئه‌منی عیراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بهێندرێت و پڕۆژە بڕیاری دەرکردنی هێزە ئەمنیەکانی لە عیراق پەسەند کرا.

پڕۆژە بڕیارەكە شەش خاڵی لەخۆگرتووە بەمشێوەیە:

1- پابەندكردنی حكومەتی عێراق، بە رەتكردنەوەی داواكاریی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش، هەروەها كۆتایی هێنان بە پڕۆسە سەربازیی و جەنگییەكان لە عێراق.

2- پێویستە حكومەتی عێراق، كاربكات بۆ كۆتایی هێنان بە بوونی هەر هێزێكی بێگانە لەسەر خاكەكەی و رێگریی كردن لە بەكارهێنانی خاك و ئاو و ئاسمانی بەهەر هۆیەك لەماوەیەكی دیاریكراودا، بەڵێننامە لەو وڵاتانە وەربگرێت كە عێراق وەك سەكۆیەك بۆ بە ئامانجگرتنی هەر وڵاتێكی دیكە بەكارنەهێنرێت.

3- پێویستە چەك تەنها لە دەستی حكومەتدا بێت.

4- پێویستە لەسەر حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی بەپەلە و لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوە، لە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەكگرتووەكان سكاڵا دژی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تۆماربكات بەهۆی ئەو پێشێلكارییانەی كە دژی سەروەری و ئاسایشی عێراق ئەنجامیداوە.

5- حكومەتی عێراق، رێكاری لێكۆڵینەوە بگرێتەبەر لەسەر بەرزترین ئاستەكان بۆ دەرخستنی دیوی پشتەوەی بۆردومانەكەی ئەمەریكا و ئاگاداركردنەوەی پەرلەمانی عێراق لە دەرەنجامەكانی.

6- ئەم بڕیارە لە رۆژی دەنگدان لەسەری كاری پێدەكرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
5/1/2020

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.