سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق زانیاری نوێ له‌سه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: به‌ر له كوشتنی بریاربوو له‌گه‌ڵیدا كۆبمه‌وه نامه‌یه‌كی ئێرانی بۆ سعودیه پێبووه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا گوتی: نامه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی كه بۆ به‌غدای هێنابوو، وه‌ڵامی حكومه‌تی ئێران بووه بۆ نامه‌یه‌كی سعودیه كه پێشتر به‌رپرسانی ریاز به به‌غدادا بۆ تارانیان ناردبوو.
گوتیشی: ئامانجیش له نامه‌كه كرانه‌وه بووه به رووی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی ناوچه‌كه.
شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی رابردوو له گورزێكی ئاسمانیی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌واندا كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا وه‌شێندرا، ئه‌مریكا به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبیی له عیراق كوشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.