Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 09:13

له‌باشووری که‌رکوک داعش هێرشى کرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و کوژراویان هه‌یه‌

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

هه‌ڵۆ  جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ،  لە هێرشێكی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر داقووق له‌باشووری كه‌ركوك ، سێ سەربازی سوپای عێراق كوژران و سەربازێكیش لەلایەن داعشەوە ڕفێندرا.

 په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایده‌گه‌ێنێت ،  دره‌نگانى شه‌وی رابردوو داعش لە نزیك گوندی عەرەب كۆی سەر بە قەزای داقووق لە سنووری پارێزگای كەركووك هێرشی كردووەتە سەر هێزێكی لیوای چل و پێنجی فەوجی سێی سوپای عێراق، و تیایدا سێ سەربازی عێراقی كوژراون و سەربازێكیش له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ هاوكات سەربازێكی دیكه‌ش برینداربووه‌  . 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.