Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 19:08

لە بەغدا هێرشی مووشەکی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا
کوردستان TV
100%

بۆ جارێكی دیكه‌ هێرشی مووشەكی كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و چەند مووشەكێك لە نزیك باڵێۆزخانەكە كەوتنە خوارەوە. 


دوای ئه‌و هێرشه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا و هه‌روه‌ها لە ئەنجامی ئەم مووشەكانە باس لە برینداربوونی چەند هاووڵاتیەكی سڤیل دەكرێت كە ماڵەكانیان لە بەرامبەر باڵیۆزخانه‌ی ئەمریكایە لە ناوچەی سەوزی بەغدا. 


لە ماوەی شەوانی چەند هەفتەی رابردوودا بە شێوەی بەردەوام باڵیۆزخانەی ئەمریكا و بنكە سەربازییەكانیان لە عێراق مووشەكباران دەكرێن، ئیدارەی واشنتۆنیش لەمبارەیەوە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و ئێران تۆمەتبار دەكات، بە تایبەتیش میلیشیای حزبوڵای عێراق .
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.