میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه كه ژێرده‌ریاییه‌كی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی بریتانیا كه به وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كات خۆی ئاماده‌كردووه به مووشه‌كی تۆماهۆك ئێران بۆردومان بكات ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له ناوچه‌كه هه‌ڵگیرسێت.
له‌و باره‌وه ڕۆژنامه‌ی زه سه‌ن له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه هێزه‌كای بریتانیا له بۆردومان كردنی ئێران ده‌سپێشخه‌ر نابن به‌ڵام هه‌موو هه‌نگاوێكی پیویست ده‌گیرێته به‌رو ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاوه‌ستاوه كه ئێران چۆن وه‌ڵامی كوشتنی سوله‌یمانی ده‌داته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌كه خێرا به‌ره‌و ناله‌باری بچێت ئه‌وه بریتانیا لایه‌نگری ئه‌مریكا ده‌كات و ڕوونی كرده‌وه كه بریتانیا پیشكه‌وتووترین و كوشنده‌ترین ژێرئاوی هه‌یه‌و یه‌كێك له‌و ژێرئاوییانه‌یش له ناوچه‌یه‌كی نزیكه له ئێرانه‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی بریتانیا له چاودێریكردنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن كه له گه‌رووی هورموز ده‌په‌ڕنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.