Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 19:08

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی: پێویسته‌ زیاتر بیر له‌ بابه‌تی کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بکرێته‌وه‌

له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا عادل عه‌بدولمه‌هدی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد
کوردستان TV
100%


سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیف لۆدریان ئه‌نجامداوه‌ و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كردووه‌.

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌شه‌وه‌ حكوومه‌تی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا ئه‌وه‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه‌ "به‌رپرسانی عێراق له‌ دامه‌زراوه‌ جیاوازه‌كاندا ئاماده‌كاری پێویستیان كردووه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق".

هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسیان له‌ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری عێراق كردووه‌، لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه‌ "پێویسته‌ زیاتر بیر له‌م بابه‌ته‌ بكرێته‌وه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه هاوپه‌یمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی عێراقدا هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه‌كانی مه‌شق و راهێنانی به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان راگه‌یاند.

دوێنێش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژەیاسای كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق پەسەندکرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.