Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:57

کۆمپانیا بیانییه‌کان کوردستان جێناهێڵن

بیانییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ كاركردن له‌ كوردستان
compane
کوردستان TV
#8
100%

لەگەڵ ئاڵۆزییەكانی عێراق، بەشێك لە كۆمپانیا بیانییەكان كارەكانیان لە عێراق راگرتووە و ھاووڵاتیانی بیانی بە ھۆی دژواریی رەوشەكەوە عێراق جێدەهێڵن، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش رەتیكردەوە ھیچ كۆمپانیایەك ھەرێمی كوردستانی جێھێشتبێت و دەشڵێت، ھەرێم بۆ بیانییەكان و كاركردن ئارامە.گوڵیزار سندی، بە كوردستان تیڤی راگەیاند: "ھەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارامە و ئەو وڵاتەنەش كە داوای چۆڵكردنی عێراق دەكەن لە ھاووڵاتیانی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، باسیان لە ھەرێمی كوردستان نەكردووە و دەتوانن لێرە بمێننەوە، لەبەر ئەوەی ھیچ گرفتێك لە ھەرێمی كوردستان نییە و ناوچەیەكی ئارامە بۆ كۆمپانیاكان و كاركردن تێیدا".ڕاشیگه‌یاند راستە دەگوترێ لە ھەندێ ناوچەی عێراق بەشێك لەو كەسە بیانیانەی لە كێڵگە نەوتییەكان كاریان دەكرد بەجێیان ھێشتووە، ئەوەش بێگومان كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی بەرھەمی نەوتی عێراق دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.