Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:42

نرخی نه‌وت له‌ هه‌ڵکشان به‌رده‌وامه‌

به‌هۆی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌
به‌رده‌وامی كەمكردنەوەی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن (ئۆپیك)ـه‌وه‌ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌
کوردستان TV
#8
100%

ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران نرخی نه‌وتی به‌رز كرووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی به‌رده‌وامی ململانێكان تا دێت نرخی نه‌وت به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ڕوات به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت حه‌فتا دۆلاری تێپه‌ڕاند و ئێستا له‌ بازاڕه‌كانی جیهان نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ حه‌فتا دۆلار و بیست و پێنج سه‌نته‌وه‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ به‌ حه‌فتا دۆلار و حه‌فتا و چوار سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت و نرخی نه‌وتی تكساسیش له‌ شه‌ست و چوار دۆلار و سی و پێنج سه‌نته‌وه‌ بۆ شه‌ست و چوار دۆلار و حه‌فتا و دوو سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه‌. دوای كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس خراپتر بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا نرخی نه‌وت له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ شاره‌زایانیش پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و ململانێیه‌ به‌رده‌وام بێت و گرژی زیاتری تێبكه‌وێت ئه‌وا نرخی نه‌وت به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.