دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌یه‌ك وەزارەتی پێشمەرگە، دەست ده‌كاته‌وه بە دابەشكردنی ھاوكاری دارایی بەسەر وارسی شەھیدانی شەڕی داعش.
دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی بۆ وارسی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌سه‌ر ئاستی لیوا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت پێكهێندراوه و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له رێگای چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 2020/1/6 به سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لیواكانی سه‌ر به وهزارهتیپشمهرگه و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی خه‌رجكردنی هاوكاریی خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌ربڕیوه‌و پاره‌كه ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن، هه‌روها تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی و بڕی خه‌رجكردنی ئه‌و هاوكاریه بۆ شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش كه بۆ خێزانی هه‌ر شه‌هیدێك پێنج ملیۆن دیناره، هاوكات له‌مباره‌یه‌وه رێنمایی پێویستی له‌باره‌ی چۆنێتی دابه‌شكردن و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كه به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به ئاماده‌بووان دا، به جۆرێك كه له خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان دا بێت.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ئاماده‌بووان و نوێنه‌ری لیوا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆیان نیشاندا كه به په‌رۆشیه‌وه ئه‌م ئه‌ركه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن و دڵسۆزانه و به زووترین كات هاوكارییه‌كه بگه‌یه‌نن به خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیده نه‌مره‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.