Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 19:08

هەیسەم جبوری : دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەری لە سەر تێکچوونی بارودۆخی ئابووری عێراق نابێت

چەندین گرێبەستی ئابووری گرنگ لە نێوان عیراق و ئەمریكا هەیە
هەیسەم جبوری : دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا كاریگەری لە سەر تێكچوونی بارودۆخی ئابووری عێراق نابێت
کوردستان TV
100%

لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق كاریگەری لە سەر بارودۆخی ئابووری عێراق نابێت و جەختیشی كردەوە كە بارودۆخی ئابووری تێك ناچێت .

هەیسەم جبوری سەرۆكی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە رێككەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و عێراق كە ساڵی 2008 مۆركراوە كاری پێدەكرێت و ئێمە پابەندین بەو رێككەوتنە و ئەو بڕیارەی دوێنێی پەرلەمانیش هیچ كاریگەری لە سەر ئەو رێككەوتنە نابێت كە تەنها دوێنێ بڕیاردراوە كە مانەوەی سەربازی بیانی لە عێراق بە كۆتا بێت ، بەوەی هێزەكانی عێراق ئامادەیی تیایە بە هەماهەنگی لە گەڵ هێزەكانی ئەو وڵاتانە بەرگری لە خاكی خۆی بكات , ئەركی ئەو هێزە بیانییانەش دوای كۆتایی هاتنی داعش بە كۆتا هات .

جبوری ئەوەشی روونكردەوە ، هیچ نیگەرانییەكمان نییە لەوەی بارودۆخی ئابووری تێك بچێت و بەردەوامیش دەبین لە سەر مانەوەی پەیوەندییە ئابوورییەكان لە گەڵ تەواوی وڵاتان بە ئەمریكاشەوە . چەندین گرێبەستی ئابووری گرنگیش لە نێوان ئێمەو ئەمریكا هەیە لە گشت كەرتەكان .

 

 

سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.