كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت" له‌ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی هه‌ر سزایه‌ك له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر عێراق، رێگه به دڵۆپێك نه‌وتی كه‌نداو ناده‌ین بگاته بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی ئه‌و گروپه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا" ئه‌گه‌ر تره‌مپ سزای ئابووری به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاند، له‌گه‌ڵ دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان هاوكار ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ین یه‌ك دڵۆپ نه‌وتی كه‌نداو بگاته بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه مه‌به‌ست له دۆست و هاوپه‌یمان كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه كه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ردراوه، ئه‌و سه‌ركرده‌ی حزبوڵڵای عێراقی دووپاتیكرده‌وه"هه‌رچی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه له‌ناو ده‌به‌ین، ئه‌گه‌ر واشنتون سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی له عێراق ناكشێنێته‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئاماده‌ین هاوكاری حكوومه‌تی عێراق بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له كاری كۆمپانیا چینییه‌كان له عێراق بكه‌ین".
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانی له‌ناو خاكی عێراق په‌سه‌ند كرد، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانمان له عێراق بكرێنه ده‌ره‌وه، توندترین سزای ئابووری به‌سه‌ر عێراقدا ده‌سه‌پێنین".
ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراقیش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له قائیم و كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.