ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو رایگەیاند، وڵاتانی کەنداو بەرامبەر رووداوەکانی ئێستای عێراق و ناوچەکە نیگەرانن و داوا دەکەن هەموو لایەک هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بدەن.
ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو لهسهر گرژییهكانى ناوچهكهو كوشتنى قاسم سولهیمانى لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، كه وڵاتانی کەنداو بە دوودڵی و گرنگییەوە چاودێری گۆڕانکارییە مەترسیدارەکانی عێراق دەکەن و داوا دەکەن چارەسەری سیاسی بۆ کێشەکان بدۆزرێتهوه و ناوچەکە لە توندوتیژی دوور بخرێتهوه.
ههروهها دواشى لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە بەرپرسیارییەتی خۆی هەڵبستێت".
تێزانین ئەمڕۆ دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوهی کرد ئەگەر عێراق هێزهكانمان دهر بكات، بەشێوەیەکی بێ وێنە سزای دەدەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.