Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 01:57

نێچیرڤان بارزانى په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پەیرەوانى کەنیسەی ئەرمەنیی ئەرتۆدۆکس ده‌کات

جەخت لە پاراستن و پتەوترکردنی بنەماکانی ئەم کولتوور و بەهایانە دەکەینەوە
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پەیرەوانى کەنیسەی ئەرمەنیی ئەرتۆدۆکس ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

جەژنی لەداییکبوونی حەزرەتی مەسیح بە گەرمى لە هەموو خوشک و برایانى پەیڕەوانى کەنیسەی ئەرمەنیی ئەرتۆدۆکس لە کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشیی کوردستانییان و سەرجەم گەلان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەماندا.

هەرێمى کوردستان، لانەى پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ماف و ئازادییەکانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانیەتی، لەم یادەدا جەخت لە پاراستن و پتەوترکردنی بنەماکانی ئەم کولتوور و بەهایانە دەکەینەوە و هەموومان پێکەوە لەپێناو قووڵکردنەوەیاندا کاردەکەین.

جەژن و پشوویەکى ئارام بۆ هەمووان دەخوازم و هەموو ساڵێک بە خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
2020/1/6

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.