كهنالى "ئیرنا"ی ئێرانی، ئەمڕۆ دووشەممە بلاوى كردهوه، كه ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووه" تۆڵەی رشتنی خوێنی سولەیمانی بەچەند موشەکێک و خستنەخوارەی چەند فڕۆکەیەک ناکرێتەوە، تەنانەت کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش هاوتای خوێنی سولەیمانى نییه.
قائانی ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڵەی کوشتنی سولەیمانی بە پاککردنەوەی ناوچەکە دەبێت لەهێزەکانی ئەمریکا، پێویستە شەڕی ئەمریکیەکان لەدژی گەلە ستەملێکراوەکانی ناوچەکە کۆتایی پێبێت.
له لایهكى ترهوه كهمێك لهمهوبهر له دواین پهیامیدا، دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا له ههژمارى تایبهتى خۆى له تۆرى كۆمهلایهتى "تویتهر" رایگەیاند، كه ئێران هیچ كاتێك نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.