Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 01:56

د.بەشیر حەداد: ھیچ ئەندامێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنی نەکرد

سەبارەت بە دەرچوونی هێزە بیانییەکان
کوردستان TV
#7
100%


د.بەشیر حەداد: وەک دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانمان کرد و ھیچ پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا نەکرد

‏‎به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ‏‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووه‌، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دەرچوونی هێزە بیانییەکان دەنگی لەسەردا، تەنیا بڕیارە و یاسا نییە تاوەکو حکومەت جێبەجێی بکات و ھیچ ئەندامێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بەشداری لەو دانیشتنەدا نەکرد، دوێنێ یەکشەممە 2020/1/5 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا، دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بڕیارێکدا کە شەش خاڵی لە خۆی دەگرت، کە گرنگترینیان بریتی بوون لەوەی حکومەتی عێراق هەموو هێزە بیانییەکان لە عێراق نەهێڵێت و ژمارە و کاری ئەو ھێزانەش بزانێت کە پێویستە لە عێراقدا ھەبن و ئەو زانیاریانەش بدرێنە پەرلەمان.

‏‎سەبارەت بەو ماوەیەی کە دیاری دەکرێت بۆ نەهێشتنی هێزە بیانییەکان لە عێراق، دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند، ئەو کارە دراوەتە دەست ئەنجومەنی وەزیران و لەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا هیچ پەرلەمانتارێکی کوردی فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بەشداری دانیشتنەکە نەبوو، بەشداربوونی منیش وەکو دەستەی سەرۆکایەتی بووە نەک وەکو ئەندامێکی کورد و بەشێکی کەمی پەرلەمانتارە سوننەکانیش بەشداری کۆبوونەوەیەکەیان کرد و بەشداربووەکان زۆربەی زۆریان شیعە بوون و 173 پەرلەمانتاریش بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد و بەوەش رێژەی یاسایی تەواو کرد.

‏‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا ئەوەی دوێنێ دەنگی لەسەر درا یاسا نییە و بڕیارێکی پەرلەمانییە و بڕیاری پەرلەمانیش مولزیم نییە بۆ سەر حکومەت و تەنیا وەکو راسپاردەیەکە بۆ ئەوەی حکومەت کاری لەسەر بکات و ئەگەر حکومەت بە پێویستی زانی پرۆژە یاسایەک ئامادە دەکات و دەینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

‏‎دکتۆر بەشیر حەداد، گوتیشی، پێویستە زۆر بە وریاییەوە بیر لەو کارە بکرێتەوە، چونکە ئەوە بابەتێکی گرنگە و پەیوەستە بە داهاتووی عێراقەوە کە لەوانەیە دەرهاویشتەی سیاسی و ئەمنی و ئابوریشی هەبێت بۆیە دەبێت زۆر باش دیراسە بکرێت.

‏‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، هەموو خاڵەکانی ناو بڕیارنامەیه کە دەنگی لەسەر دراوە و ئەو بڕیارەش تەنیا بۆ هێزەکانی ئەمریکا نییە و بۆ تەواوی هێزە بیانییەکانە لە عێراق.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.