هاوپه‌یمانان داوایان له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیونه‌کانی که‌رکووک كردووه هێزه‌كانی عێراق له نێو سه‌ربازه‌گه‌ی k1 چۆڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی تایبه‌ت به کوردستان تیڤی راگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان داوایان له سه‌عد حه‌ربیه فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیونه‌کانی که‌رکووک كردووه سه‌ربازه‌گه‌ی k1 له هێزه‌كانی عیراق چۆڵ بکات.
هاوكات داوای كردووه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووك چۆڵ بكات.
له‌م باره‌شیه‌وه باره‌گای حه‌ره‌كه‌ی نوجبا و له كه‌ركووك چۆڵی كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه محه‌مه‌د مهدی به‌یانی به‌رپرسی رێكخراوی بدر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به رێكخراوی ناوبراو له‌ئه‌مرۆوه كرده حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌منیشه ده‌شڵێت: فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شه‌ورۆژ به چری بێ دابڕان به سه‌ر ئاسمانی كه‌ركووك ده‌سوورێنه‌وه بۆ چاودێریكردنی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ربازگای كه‌یوان یه‌ك له نزیك كه‌ركووك.
پ: هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.