ئەمڕۆ دووشەممە بەشێكی لێدوانەكانی حەلبوسی لە پشت كامێرا‌كان ئاشكرا بوو، كە تیایدا باس لە مەترسییەكی گەورە دەكات.
له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هاته خواره‌وه له نێو په‌رله‌مانتاران دانیشت و وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران داواده‌كات، ئاكامه‌كانی پشت ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه له‌به‌رچاو بگرن و هۆشداریشده‌دات، یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر عێراق ده‌یگرێته به‌ر ڕاگرتنی پشتیوانی داراییه.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كانی له‌عێراق په‌سه‌ندكرد، له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه دزه‌ی پێكراوه، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی جه‌ختده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر ره‌چاوكردنی ئاكامه‌كانی دوای ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره.
به‌پێی گرته ڤیدیۆكه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ئاماده‌بوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شیعییه، ڕێگه‌م پێبده‌ن به ڕاشكاویی چه‌ند قسه‌یه‌ك بكه‌م، هیوادارم برایان گوێم لێ بگرن من قسه بۆ ئێوه ده‌كه‌م نه‌ك بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان.
حەلبوسی راستەوخۆ بە پەرلەمانتارەكانی ئامادەبووی كۆبوونەوەكە دەڵێ ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەردەچێت، بڕیارێكی تەواو شیعی دەبێت، من خوازیار بووم بڕیارێكی عێراقی بێت، بەڵام سوننە و كورد و پێكهاتەكان بەشداریان نەكرد.
حەلبوسی دەشڵێت: ئاگادار بن، بڕیاری كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا، لە یەكەم قۆناخ‌دا دەبێتە هۆی راگرتنی مامەڵەی دارایی وڵاتانی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراقدا، رەنگە عێراق نەتوانێ بەرگەی ئەوە بگرێت.
ئه‌م گرژ‌و ئاڵۆزیانه‌ش دوای ئه‌مه دێت، بەرەبەیانی هەینی 3-1-2020 لەهێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا لەنزیك دەروازەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، قاسم سولیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی و 8 بەرپرسی دیكه‌ی حەشدی شه‌عبی كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.