Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 20:56

پۆمپیۆ: عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ژێر فشاری ئێران ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌

پۆمپیۆ: خەڵکی عێراق دەیانەوێت ئەمه‌ریکا لە وڵاتەکەیان بمێنێتەوە
کوردستان TV
100%

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە کەمپینی لەناوبردنی تیرۆر لە عێراق و دڵنیاشن کە خەڵکی عێراق دەیەوێت هێزەکانی ئەمه‌ریکا لەو وڵاتە بمێننەوە، هەروەها ئاماژەی کرد، کە وڵاتەکەی لەسەر ستراتیژیەتی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت.

پۆمپیۆ گوتیشی: "خەڵکی ئەمه‌ریکا دەبێ ئەوە بزانن، کە سەرۆک ترەمپ ھیچکات شەرمی لە پاراستنی ئەمه‌ریکا نه‌كردووه‌. کارەکانی چەند رۆژی رابردووشمان و ستراتیژیەتی سێ ساڵی رابردووش لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەو سۆنگەیەوە بوون".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی گوتی: "ئێمە چەندین ساڵە لە عێراقین و ھاوکاریمان کردوون لە شەڕی دژ بە تیرۆر و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەھۆی گوشارە بەردەوامەکانی سەرکردەکانی ئێرانەوە دەستی لەکارکێشایەوە. ئێمە دڵنیاین لەوەی، کە خەڵکی عێراق دەیانەوێت ئەمه‌ریکا لە وڵاتەکەیان بمێنێتەوە و بەردەوام بین لە کەمپینی لەناوبردنی تیرۆر لەو وڵاتە".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.